هێرشکه‌ره‌کانی سه‌ر کۆمه‌ڵگه ته‌ندروستییه‌که‌ی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیا ژن و مێردێکی موسڵمان بوون
چه‌ند سه‌عاتێک دوای هێرشه چه‌کدارییه‌که‌ی سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه، "ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکایی – ئیسلامی" له کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و دوو که‌سه‌ی ناساند که یه‌کێکیان ناوی "سه‌ید ره‌زوان فاروق" و ئه‌وی دیکه‌شیان هاوسه‌ره‌که‌ی بووه به ناوی "تا‌شفین مالک". ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌وپه‌ڕی بێزاریی خۆی له‌م کرده‌وه‌یه ده‌ربڕی.
سه‌ید فاروق ته‌مه‌نی 28ساڵ و هاوسه‌ره‌که‌ی 27ساڵ بوو و منداڵێکی شه‌ش مانگیشیان هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید ره‌زوان فاروق ئاشکرایان کرد، ئه‌م ژن و مێرده به بیانووی چوون بۆ پزیشک، منداڵه‌که‌یان لای دایکی ره‌زوان فاروق جێ‌هێشتووه و دواتر بۆ هێرش چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌که.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا که‌سێک به ناوی "فه‌رحان خان" که به گوته‌ی خۆی برای هاوسه‌ری سه‌ید فاروقه، به‌هۆی به‌شداریی خوشکی له‌م هێرشه‌دا، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه، داوای لێبوردنی له خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا کرد.
فه‌رحان خان روونی کرده‌وه که ئامانجی خوشک و هاوسه‌ری خۆشکه‌که‌ی له‌م هێرشه نه‌زانیوه و ئاشکراشی کرد که سه‌ید فاروق ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکای هه‌یه و کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خزمه‌تگوزاریی خاوه‌ن پێداویسته‌کانی شوێنی خۆی بووه.
به گوته‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، له به‌یانیی رۆژی هێرشه‌که‌وه، ئه‌م ژن و مێرده بێ‌سه‌روشوێن بوونه و که‌س ئاگاداری شوێنه‌که‌یان نه‌بووه. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش ئاشکرایان کردووه، دوای هێرشه‌که‌ی به‌یانیی چوارشه‌ممه به کاتی کالیفۆڕنیا، پۆلیس چۆته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه‌ی هێرشکه‌ره‌کان.
ئه‌و دوو که‌سه له جه‌ژنێکی پێشوازی له کریسمه‌س له سه‌نته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه‌کان له سان بێرناردینۆ له باشووری کالیفۆرنیا ته‌قه‌یان له ئاماده‌بووان کردووه.
له‌ئاکامی هێرشه‌که‌دا ١٤ که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، ١٧ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون که باری ته‌ندروستی هه‌ندێکیان ناجێگیره.
هێزه‌کانی پۆلیس دوای ٨ کاتژمێر شه‌ڕوپێکدادان له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌کان توانییان هه‌ردووکیان بکوژن و که‌سی سێهه‌م که جۆری پیوه‌ندییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه روون نییه له کاتی هه‌ڵاتن ده‌ستگیر بکه‌ن.
سه‌رچاوه: بی‌بی‌سی