ناتۆ: به‌هه‌موو جۆره چه‌كێكی پێشكه‌وتوو پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین
شه‌وی سێشەممە 1-12-2015 یەنس شتۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا پشتگیریی و پشتیوانیی ته‌واوی ناتۆی بۆ توركیا راگه‌یاند و گوتی "به‌رجه‌سته‌كردنی پشتیوانیی سه‌ربازیی بۆ توركیا ئه‌ركێكی سه‌رشانی ناتۆیه و به‌م نزیكانه سوپایه‌كی زه‌به‌لاح به‌ره‌و ده‌ریای سپی به هه‌موو جۆره چه‌كێكی پێشكه‌وتوو و قورس ره‌وانه ده‌كه‌ین".
شتۆڵتنبێرگ دوای ته‌واوبوونی له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی سه‌ربازیی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، لێدوانێكی رۆژنامه‌ڤانیی سازكرد و كێشه‌ی نێوان توركیا و رووسیای هه‌ڵسه‌نگاند.
سکرتێری گشتی ناتۆ پشتیوانی له توركیا كرد و دووپاتیكرده‌وه كه،" رووسیا پێشێلكاریی كردووه و خاكی توركیای به‌زاندووه و مافی توركیایه پارێزگاریی له سه‌روه‌ریی سنووره‌كانی بكات".
سكرتێری گشتیی ناتۆ گوتی "ئێمه مه‌به‌ستمان نییه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ینه‌وه و نیازی ناتۆش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ نییه له‌م ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵام توركیا له كێشه‌دایه و ناكرێ ناتۆ بێده‌نگیی بنوێنێ، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌هه‌نارده‌كردنی سوپایه‌كی زه‌به‌لاح به‌هه‌موو جۆره چه‌كێكی پێشكه‌وتوو پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی تووندی ئاڕاسته‌ی رووسیا كرد به‌هه‌وڵدان بۆ تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه و گوتی "رووسیا سیسته‌می قه‌ڵغانی 400S له‌سووریا جێگیركرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بۆردوومان و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی دژ به‌داعش".
له قۆناخی یه‌كه‌مدا ئه‌ڵمانیاو دانیمارك به‌كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی و ئینگڵته‌راش به‌فرۆكه‌ی جه‌نگیی له ده‌ریای سپیی جێگیر ده‌بن و پاشان ئیسپانیا به‌جێگیركردنی مووشه‌كه‌كانی (پاتریۆت) ئاماده‌باشیی ده‌كات و دواتر وڵاتانی ئه‌ندامی دیكه‌ی ناتۆ پێكه‌وه به‌هاوبه‌شی سوپایه‌كی زه‌به‌لاحی پێكهاتوو له هێزه‌كانی زه‌مینی و ده‌ریایی و ئاسمانیی پێكدێنن به‌نوێترین ته‌كنۆلۆژیای جیهانیی و چه‌كی قورس و هه‌زاران سه‌رباز.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له رێگه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیك سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی رووماڵی ئاسمانیی جێبه‌جێ ده‌كات.
رۆژی 24-11-2015 تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیای لە سنوورەکانی نێوان وڵاتەکەی و سووریا خستەخوارەوە، دوای ئەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان تورکیا و رووسیا دروستبوو کە رووسیا داوای لە تورکیا کردووە داوای لێبوردن بکات بەڵام تورکیا رەتیدەکاتەوە.
رووداو