ئه‌مریكا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی رووسیا له‌سوریا چی ده‌ڵێت
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، باسه‌كه له‌سه‌ر سیستمێكی به‌رگری زۆر كاریگه‌ره كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌مووان، جگه‌له‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی واشنتۆن تایبه‌تن به‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی له‌سوریا ئه‌نجامده‌ده‌رێن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرد، به‌پێی رێكه‌وتنێكی پێشوه‌خت، نه‌ئه‌مریكا ده‌ست له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا وه‌رده‌دات له‌سوریا وه نه رووسیاش ده‌ست له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رده‌دات له‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت، دوێنێ چوارشه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2015 ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی رووسیا ره‌زامه‌ندی پیشاندان له‌سه‌ر دانانی مووشه‌كی ئێس 400ی تایبه‌ت به‌به‌رگری ئاسمانی له‌بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌میمیه-ی رووسیا له سوریا.
پۆتن ووتیشی، مۆسكۆ ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاسایش و ئارامی خۆی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا، دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌و وڵاته دێت له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیا به‌بیانوی به‌زاندنی سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته، كه‌به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانێكی رووسی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری كوژراو‌و ئه‌وی تریان له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه رزگاركرا.
مووشه‌كی ئێس 400ی رووسی توانای ئاشكراكردنی ئامانجه‌كانی هه‌یه له‌دووری 400 كیلۆمه‌تر، هه‌روه‌ك له‌توانایدایه فڕۆكه ستراتیژی و ته‌كتیكییه‌كان و مووشه‌كه باڵداره‌كان له‌دووری 6 كیلۆمه‌تر بخاته خواره‌وه.
خه‌ندان-