كەشتییەكی ئێرانی بە 15 سەرنشینەوە رفێنرا

 كەشتییەكی ئێرانی بە 15 سەرنشینەوە رفێنرا
دزە دەریاییەكانی سۆماڵ هێرشیان كردووەتە سەر دوو كەشتیی ماسیگیری و توانیویانە یەك لەو كەشتییانە بڕفێنن و 15 سەرنشینی كە ئێرانین بە بارمتە بگرن.


ئاژانسی فەرەنسا لەزاری "جۆن ستیت" یەكێك لە ئەندامانی رێَكخراوێك كە یارمەتیی بارمتەگیراوەكان دەكات، بلاوی كردووەتەوە، لە حاڵاَێكدا دوو كەشتیی بەرەو كەنارەكانی سۆماڵ رۆیشتوون لەلایەن دزە دەریاییەكانەوە هێرشیان كراوەتە سەر و یەكیان دەرباز بووە، بەڵام كەشتییە ئێرانییەكە بە 15 سەرنشینەوە بە بارمتە گیراوە.



ئەو كەشتییەی كە توانیویە دەرباز بێت، تایلەندی بووە، دەگوترێت سێ‌ كەشتیی دیكەش بە سەرنشینەكانیانەوەلەلایەن ئەو دزە دەریاییانەوە بە بارمەتە گیراون و ئێستە بەرەو شاری كەناریی "هۆبیۆ" لە ناوەندی سۆماڵ دەڕوات و سەرجەم 56 سەرنشین كە زۆربەیان ماسیگیرن، بە بارمتە گیراون.



كاتێك ئەو گرووپە دزە دەریاییانە لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیاندا بوون، واتە ساڵی 2011 كە بەگشتیی 700 كەس لەلایەن بە بارمتە گیرابوو و 32 كەشتیی بازرگانیش لە چەنگیاندا بوون و بەگشتی بازرگانیی دەریاییان لە كێوەكانی ئەفریقا پەك خستبوو.



ئەندامی ئەو رێكخراوە بوونی زۆریی كەشتییە ماسیگیرە نایاساییەكانی لە ئاوەكانی سۆماڵ بە هۆكار دەزانێن و دەڵێت ئەمكارانە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئازووقەی سروشتی كە ئەو خەڵكەش دەست دەدەنە بارمتەگیری و كاری توندوتیژی.











باسنيوز
Top