فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بنكه‌كانی به‌رگری ئاسمانییان له باكووری سه‌نعا بۆردومان كرد
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی به‌رگری میللی و سوپای نیشتمانی سه‌ر به حكوومه‌تى شه‌رعی یه‌مه‌ن و چه‌كداره حووسییه‌كان و هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سالح له ناوچه‌ی سه‌رواح له رۆژئاوای پارێزگه‌ى مه‌ئره‌ب و ناوچه‌ی راهیده له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ته‌عز به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی به‌رگری میللی و سوپای نیشتمانی به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هێرشێكی فره‌وانیان كرده سه‌ر چه‌كداره حووسییه‌كان و لایه‌نگره‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌و پێشڕه‌وییان كرد‌و زیانێكی زۆریان له حووسییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان دا.
هاوكات هێزه‌كانی به‌رگری میللی له نزیك شار‌و به‌نده‌رى مه‌خا له رۆژئاوای پارێزگه‌ى ته‌عز پێشڕه‌وییان كرد‌و پێگه‌ى حووسیه‌كانیان بۆردومان كرد.