حكومه‌تی به‌لجیكا باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی هێشته‌وه
به‌پێی راگه‌یاندنی دادگای گشتی به‌لجیكا ، تۆمه‌تی بۆ كه‌سێكی نوێ ئاراسته‌كرد و پازده كه‌سیشی ئازادكرد كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كه‌ی به‌لجیكا ده‌ستگیركرابوون . ده‌سه‌لاتدارانی به‌لجیكا سێ كه‌سی دیكه‌شی هێشته‌وه بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌لجیكا باری نائاسایی له برۆكسل هێشته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه به جیدی به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر كه رووبه‌رووی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه رۆژی چوارشه‌ممه واتا سبه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.