سه‌ركرده‌كانی جیهان جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی لووتكه‌ی جی 20دا كه له‌ژێر ناونیشانی به‌یاننامه‌ی جی 20 له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمدا واژۆكراوه، په‌لاماره‌كانی پاریس و ئه‌نقه‌ره به په‌لامار بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی ناوبراوه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا په‌یامی یه‌كڕیزی دژی تیرۆر راگه‌یه‌نراوه و تێیدا هاتووه بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی تیرۆریستی و هه‌ڵكشانی به‌رچاوی چالاكییه‌كانی تیرۆریستی، ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئابووری جیهانی و هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه تیرۆر، نابه‌سترێته‌وه به هیچ ئایین و نه‌ته‌وه و نه‌ژادێكه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زانیاری هه‌واڵگری زیاد بكرێت، سه‌روه‌ت و سامانی تیرۆریستان بلۆك بكرێت، دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆریستان به تاوان هه‌ژمار بكرێت و سزای ئه‌و رژێمانه بدرێت كه سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا له‌باره‌ی تیرۆریستانی بیانییه‌وه هاتووه لێشاوی تیرۆریستانی بیانی كه له هه‌ڵكشاندایه، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌واوی وڵاتان به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رچاوه‌ن و ئه‌وانه‌ی پێیاندا تێپه‌ڕده‌بن و ئه‌وانه‌ی بۆی ده‌چن.
سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌دا هه‌ماهه‌نگی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری زیادبكه‌ین و رێگری بكه‌ین له‌ڕێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌شته‌كان و توندوتۆڵكردنی سنووره‌كان.