ئۆباما: ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا هەڵەیە
باراک ئۆباما وتی "ستراتیژی چالاکی ئێمە ڕەنگە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامی نەبێت، بەڵام لە ماوەی ئایندەدا ئەنجامەکەی دەبینین و ئەگەریش لە ئایندەدا سەرباز بنێرینە سووریا ئەوا وا دەینێرین کە نە بریندار بن و نە بکوژرێن".
ئۆباما وتوشیەتی "شەڕی ئەمەریکا لەگەڵ داعش شەڕێکی کلاسیکی نییە، ئێمە دەتوانین ناوچەیەکی زۆر لە داعش پاکبکەینەوە و تا هێزەکانی ئێمەش لەو ناوچەبن نەکەونە دەستی داعش، بەڵام کێشە لەوێدایە پاش هێزەکانی ئێمە کێ دەتوانێت پارێزگاری لەو شوێنانە بکات".
٢٠هەمین کۆبوونەوەى گروپى G20 دوێنێ ١٥/١١/٢٠١٥ لە شارى ئەنتالیاى تورکیا دەستیپێکرد و هەر جارەش کۆبوونەوەى ئەو گروپە لە یەکێک لە وڵاتانى ئەندام لە گروپى G20دا بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆبوونەوەدا بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان قسەکانیان بردەوە سەر کێشەی سووریا و شەڕی داعش، هاوکات ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، داعش لەلایەن ٤٠ وڵاتەوە هاوکاریی دارایی دەکرێت و هەندێک لە وڵاتانى ئەندام لە گروپى G20 یشدا هاوکاریى داعش دەکەن.
سەرچاوەكان