په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا: پێشمه‌رگه‌ دەبێ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەکی زیاتری بۆ ڕه‌وانه‌ بكرێ

په‌رله‌مانتارێكی به‌ریتانیا: پێشمه‌رگه‌ دەبێ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییەکی زیاتری بۆ ڕه‌وانه‌ بكرێ
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (هیوف‌پۆست یوکەی) ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە پارتی کاری بەریتانیا کە لەگەڵ کۆمەڵە هاوکارێکیدا سەردانی بەرەکانی شەڕیان لە کوردستان و، هەروەها هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و داوای یارمەتیدانی زیاتری پێشمەرگە دەکات.

(جۆن ودکۆک) ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا کە لەگەڵ تیمێکی پەرلەمانتاران سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و دەڵێ، پێویستە بەریتانیا زیاتر لە جاران یارمەتیی هێزەکانی کوردستان بدات بۆ شەڕی داعش لە عێراقدا.

(جۆن ودکۆک) کە لە ڤیدیۆییەکدا کە لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕیدا گرتوویەتی دەڵێت، سوپای کورستان و هێزی پێشمەرگە زۆر ئازایانە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکەن و، هەموومانیان سەرسام کردوە، لە کاتێکدا ئەوان چەکوتفاقیایشیان کەیە.
هەر لە پەیامەکەیدا (جۆن) گوتوویەتی، هێزەکانی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری بەریتانیا بە هێرشە ئاسمانیەکانی و مەشقدادانی پێشمەرگە بە گرنگ باس دەکەن، بەڵام لەهەمان کاتدا بێ هیوان لە دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازی پێویست بۆ هێزەکانیان.

هەر لەمیانەی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەوان ئەوە باش دەزانن کە ئەگەر لە شەڕی داعشدا بدۆڕێن، داعش پێشڕەوی دەکات و چەکدارە بیانیەکانیش سەرەنجام دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و لەوێ هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، بۆیە پێویستە ئێمە لەگەڵیان بین.
شیاوی باسە، ئەو ئەندام پەرلەمانەی بەریتانیا، سوپاسی گەرمی هێزەکانی پێشمەرگە و، حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەو کاتەی کە بۆ ئەوانیان تەرخان کردوە، لە هەمان کاتدا داوا لە حکوومەتەکەیان دەکات کە زیاتر هاوکاری پێشمەرگە بکرێت لە دابینکردنی چەکی پێویست و پێشکەوتوو.

هەڵبەتە چەندین جار بەرپرسانی حکوومی و سەربازی هەرێمی کوردستان داوای دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانیان کردووە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەویش لەبەر ڕێکخراوەی داعش و گەورەیی و فراوانیی شەڕەکان بووە.
Top