فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا گه‌وره‌ترین هێرشیان كرده سه‌ر تیرۆریستانى داعش له شارى ره‌قه‌ى سوریا
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان توندترین و گه‌وره‌ترین هێرشى ئاسمانییان كرده سه‌ر تیرۆریستانى داعش له شارى ره‌قه‌ى مۆڵگه‌ى سه‌ره‌كیى تیرۆریستانى داعش له سوریا .
وه‌زاره‌تى به‌رگریى فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكرده‌وه كه 10 فڕۆكه‌ى جه‌نگى وڵاته‌كه‌ى به‌شدارییان له‌و هێرشه‌دا كردووه كه له ئیمارات و ئوردنه‌وه هه‌ستاون و بیست بۆمبیان به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعش له شارى ره‌قه‌ى سوریا به‌رداوه‌ته‌وه و ئه‌م هێرشه‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كراوه كه ناوه‌ندێكى سه‌ركردایه‌تى و بنكه‌یه‌كى چه‌كداركردن و كۆگایه‌كى گه‌وره و سه‌ربازگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان كرده ئامانج .
ئه‌م هێرشه نوێیانه‌ى فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر داعش دواى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى شه‌وى هه‌ینى له شارى پاریس هاتن كه به هۆیانه‌وه نزیكه‌ى 130 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و رێكخراوى تیرۆریستیى داعش‌یش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له هێرشه‌كان راگه‌یاند .
هه‌روه‌ها فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكى فه‌ره‌نساش به‌ڵێنى دا كه شه‌ڕى بێ به‌زه‌بى له دژى تیرۆر بكات .