فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردۆته سه‌ر تانكه‌ره‌كانى نه‌وتى سه‌ر به داعش له سوریا
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مرۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌مجار تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی رێكخراوى تیرۆریستیى داعشیان كرده ئامانج له نزیك شارى دیرئه‌لزۆر له سوریا كه به پێى زانیارییه‌كان 116 تانكه‌ر كراونه‌ته ئامانج و تێكشكێندراون .
هه‌ر به پێى سه‌رچاوه‌كان، رێكخراوى تیرۆریستیى داعش مانگانه 40 ملیۆن دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی داهاتیانه و له‌مه‌ودواش هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش چڕترده‌كرێنه‌وه .
پێشتریش جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه پێویسته سه‌رچاوه داراییه‌كانى تیرۆریستان وشك بكرێن .