كامێرۆن: پێویستیمان به ره‌زامه‌ندیى په‌رله‌مانه بۆ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش له سوریا
كامێرۆن له په‌راوێزى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌ى گروپى بیت له توركیا، به تۆرٍى بى بى سى راگه‌یاند كه پێشتریش گوتومه له سوریا هێرش بكه‌ینه سه‌ر داعش ، به‌ڵام پێویستیمان به پشتگیرى بۆ ئه‌و ڕایه هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌گوازمه‌وه بۆ په‌رله‌مان تاوه‌كو پشتگیرى و ره‌زامه‌ندیى زیاتر وه‌ربگرین .
گوتیشى ناتوانین ئه‌و ده‌نگدانه بۆ پشتگیرى هێرشى ئاسمانى له سوریا ئه‌نجام بده‌ین ئه‌گه‌ر نه‌بینین كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌رى . هاوكات راشیگه‌یاند كه به توندى و به خێرایى ده‌جوڵێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى بووه‌وه .
له لایه‌ن خۆشیه‌وه فلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌یڤید كامێرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕووسیا له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى گروپى بیست له توركیا رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌ردوو وڵات هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر . كامێرۆنیش رایگه‌یاند كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین .