فرانسوا هۆلاند ئەم داوایەی هەیە

فرانسوا هۆلاند ئەم داوایەی هەیە
سەرۆکی فەڕەنسا، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کرد، کە باری نائاسای بۆ ماوەی سێ مانگی تر درێژبکەنەوە و رەزامەندی دەرببڕن لەسەر ئەم داوایەی.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، کە فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەڕەنسا، دوێنێ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم، داوای لە پەرلەمان کردووە، کە لە دوای هێرشەکانی پاریس و راگەیاندنی باری نائاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا، باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکەش درێژبکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی فەرەنساوە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، کە هۆلاند دەیەوێت باری نائاسایی بۆ سێ مانگی تر بەردەوام بێت و دوێنێ یەکشەممە داوای لە پەرلەمانتاران کردووە، کە پشتیوانیی بکەن و لەسەر داواکەی رەزامەندی دەرببڕن.

بەپێی دەستووری فەڕەنسا، راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ زیاتر لە 12 رۆژ، پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و دەبێت پەرلەمانتاران بڕیاری لەسەر بدەن.












خەندان
Top