ئێران: ته‌نها ئه‌سه‌د خۆی بڕیاری خۆپاڵاوتن ده‌دات
به‌رله گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له"جنێف" ئێران كه‌به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی "به‌شار ئه‌سه‌د" له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌ڵوێستی خۆی به‌و جۆره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌ربڕی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌شداربووانی كۆبوونه‌كه‌ی "ڤیه‌ننا" له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له‌سوریادا ساز بكرێت، له‌میانه‌یدا هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ماوه‌ی 18 مانگدا ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه تاكو ئێستا ناكۆكن له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌سه‌د.
عه‌بدوڵاهیان له‌ڤیه‌نناوه به په‌یامنێرانی گوت: " هه‌ندێ له‌به‌شداربووان پێداگربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌په‌خشنامه‌ی كۆتاییدا باس له‌دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بكرێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌ی به‌وه نه‌دا كه په‌خشنامه‌ی كۆتایی ئاماژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی تێدابێت".
عه‌بدوڵاهیان گوتیشی: " ئێمه له‌بری ئه‌وه پێداگریمان له‌وه كرد كه‌له‌دوای هێرشه‌كانی پاریس و به‌یروت، په‌یامێكی ڕوون ئاراسته‌ی تیرۆریستان بكرێت".
ئه‌گه‌رچی په‌خشنامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌ماوه‌ی 18 مانگدا. به‌ڵام"جۆن كیری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ناكۆكی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د.
باس‌نیوز