فەرەنسا پایتەختی داعش بۆردوومان دەکات

 فەرەنسا پایتەختی داعش بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا پایتەختی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان بۆردوومانکرد.



وەزارەتی بەرگری فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2015، 10 فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی، 20 بۆمب و مووشەکیان ئاراستەی بارەگا سەرەکییەکانی داعش لە شاری رەققەی باکووری سوریا کردووە.



فەرەنسا لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە بۆردومانی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانی داعش لە سوریا دەکات، دوای خۆگرتنی بۆ ماوەیەک، بە بیانووی ئەوەی، لە ئەگەری بێهێزبوونی نەیارەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، رژێمی سوریا بەهێز دەبێت.



ئەم هێرشانەی رۆژی یەکشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا، یەکەم هێرشی ئەو وڵاتەیە دوای تەقینەوە و هێرشە تیرۆریستییەکانی چەکداران لە پاریس، کە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 130 کەس و برینداربوونی نزیکەی 350 کەسی دیکە، کە داعش بەرپرسیارێتی ئەو رووداوانەی گرتە ئەستۆ.






باسنیوز
Top