ئۆباما و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا فشارێكی زۆری په‌نابه‌رانی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ئه‌و بابه‌ته‌مان گفتوگۆكرد.
هه‌روه‌ها ئۆباما رایگه‌یاند كه توركیا هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه له شه‌ڕی دژی داعش و هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكاشه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی پاریسی كرد و رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانی پاریس مرۆڤایه‌تیی كردۆته ئامانج نه‌ك ته‌نیا فه‌ره‌نسا.
هه‌روه‌ها سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: رووبه‌ڕووی تێگه‌یشتنێكی كۆكراوه‌ی تیرۆر بووینه‌ته‌وه.
تیرۆر ئاین، ره‌گه‌ز، گه‌ل و نیشتمانی نییه. رووبه‌ڕووی تیرۆرێكی كۆكراوه بووینه‌ته‌وه كه هه‌مان شته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له پاریس، ئه‌نقه‌ره، عه‌نتاب، سروچ و دیاربه‌كر روویدا.