كلینتۆن: مالیكی و ئەسەد ھۆكاری تێكچوونی رەوشی وڵاته‌كانیانن

كلینتۆن: مالیكی و ئەسەد ھۆكاری تێكچوونی رەوشی وڵاته‌كانیانن
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمه‌ریكا، سەرۆكی سووریا و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق تۆمەتبار دەكات و دەڵێ: "ھۆكاری توندڕەوین لە عێراق و سووریادا".

دوێنی شەممە (14.11.2015) ھیلاری كلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمه‌ریكا و كاندیدی ئێسته‌ی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمه‌ریكا، لە میانەی بەڕێووەچوونی رووبەڕووبوونەوەیەكی تەلەڤزیۆنی لە ولایەتی "ئەیوا"، ڕایگەیاند كە سیاسه‌تی دەرەوەی ئەمه‌ریكا ھەموو بەرپرسیارییەكی زیادبوونی تیرۆر و توندڕەوی لە ناوچەكانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ناگرێتە ئەستۆ، ده‌شڵێ: "چونكە نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا، تۆمەتبارن بە تێكچوونی ڕەوشی سووریا و عێراق.
ھیلاری داوای لە توركیا و وڵاتانی كەنداو كرد، ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ لەناوبردنی داعش.

لەكاتی ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام له‌ عێراق، ھیلاری كلینتۆن یەكێك بووە لەوانەی پشتیوانی شەڕی دژ به‌و رژێمه‌ كردووە.

لەساڵی 2011 لەكاتی دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا بۆ لەكارلادانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا، شەڕی ناوخۆ لەم وڵاتە دەستی پێ كرد، تاوه‌كوو ئێسته‌ش بەردەوامی ھەیە. بەھۆی تووندوتیژییەكانی سووریاش، بە ھەزاران كەس كوژراون، لەو كاتەی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، بارودۆخی ئەمنی و ئابووری لە عێراق خراپ بوو، ھەر لەو كاتیشدا داعش دەستی بەسەر بەشێك لە ناوچەكانی عێراقدا گرت.










K24
Top