لۆتکه‌ی بیست وڵاتی زڵهێز له ئانتالیای تورکیا ده‌ستپێده‌کات
بریاره ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی بیست وڵاتی زڵهێزی جیهان له شاری ئانتالیای تورکیا ده‌ست پێ بکات.
بەهۆی رووداوەکانی پاریس، هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه رێوشوێنی ئەمنی توند گرتووه‌تەبەر.
سەرۆکی وڵاتانی ئه‌مریکا، رووسیا، چین، هیند، ئیتاڵیا، بریتانیا، ئالمانیا، ئیسپانیا، بەڕازیل، مەکسیک، کۆریای باشوور و ژاپۆن ،کەنەدا، ئەفریقای باشوور، سینگاپور و چه‌ند وڵاتێکی دیکه له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی بیست وڵاتی زڵهێزی جیهان به‌شدار ده‌بن.
سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆلاند له به‌ر هێرشه‌کانی پاریس و سه‌رۆکی ئه‌ژه‌نتین له به‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژرادن له وڵاته‌که‌ی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که نابن.
شرۆڤەکار و پسپۆڕانی ئابووری بەبایەخەوە دەڕواننە بەستنی ئەم لوتکەیە و پێیان وایە ئەم کۆبوونەوەیە لە رووی سیاسییەوە ئەو وڵاتانە زیاتر له یه‌کدی نزیک دەکاتەوە، هه‌روه‌ها رۆڵێکی باش دەگێڕێ بۆ بەهێزکردنی دۆخی ئابووری جیهان.
هێرشە خوێناوییەکانی پاریس کە رۆژی هەینی روویاندا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەجێندای لوتکەکە هەیە.
چاوەڕواندەکرێ لە پاڵ کۆبوونەوەی گشتی چەندین کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵیش ببەسترێ.