ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه تیرۆریسته‌كانى پاریس ئاشكرا بوو
ژان پى یێر ژرژ نوێنه‌رى په‌رله‌مانى فه‌ڕه‌نسا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردوه‌ته‌وه؛ كه ناوى یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان مسته‌فا ئیسماعیل عومه‌ره كه دانیشتووى فه‌ڕه‌نسایه.
هاوكات فرانسوا موله‌ن دادوه‌رى گشتى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: كه یه‌كێك له هێرشبه‌ران كه له پاریس كوژراوه؛ هاووڵاتى فه‌ڕه‌نسا و دانیشتوى ناوچه‌كانى باشورى پاریس بوه.
به گووته‌ى ئه‌و دادوه‌ره؛ ئه‌و تیرۆریسته پێشتر تاوانبار بووه به تاوانى كوشتن و له ساڵى 2010 بیروباوه‌رى توندڕه‌وى لێ ئاشكرابوه؛ به‌ڵام هیچ كاتێك تۆمه‌تى تیرۆریستى به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه.
له لایه‌كى ترپۆلیسى فه‌ڕه‌نسا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رناسنامه‌كانى دووكه‌س كه هاووڵاتى سوریا و میسرن ده‌كه‌ن؛ كه كوژراون و ته‌رمه‌كانیان له نزیك ته‌رمى دوو تیرۆریست دۆزراونه‌ته‌وه.
پێشتریش یۆنان بڵاوى كردبوه‌وه؛ كه یه‌كێك له ناسنامه‌كان تایبه‌ت به كه‌سێكه كه خۆى وه‌كو به په‌نابه‌ر ناساندووه هاتووه‌ته ئه‌وروپا.