لە ڤییەننا ١٧ وڵات ڕێککەوتن لەسەر سووریا
ئەو وڵاتانە نەخشەڕێگایەکیان دیاریکرد بۆئەوەى هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن بتوانن دەستوورێک بنووسنەوە و لە ٢٠١٧دا حکومەتێکى نوێ هەڵبژێرن لە سوریا.
لەماوەى شەش مانگدا ئاگربەست لەنێوان هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن و ئەسەد دەگاتە ئەنجام.
لە کانوونى دووەمى ساڵى داهاتوودا نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێوەیەکى فەرمى داواى کۆبوونەوەى حکومەتى سوریا و ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە دەکات.
لەماوەى شەش مانگى داهاتوودا واتە لە ١٤ى ئایارى ٢٠١٦دا حکومەتى سوریا و ئۆپۆزسیۆن ئاگربەست ئەنجام دەدەن و پڕۆسەى نووسینەوەى دەستوورێکى نوێ بۆ سووریا دەستپێدەکات.
لەماوەى ١٨ مانگدا واتە ١٤ى ئایارى ٢٠١٧دا هەڵبژاردنێکى ئازاد بە سەرپەرشتى نەتەوە یەکگرتووەکان و بەپێى دەستوورێکى نوێ ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لە شۆڕشەکانى بەهارى عەرەبیەوە هەتا ئێستا بەپێى ئامارى نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ٢٥٠ هەزار هاوڵاتى سوورى کوژراون و حەوت ملیۆن هاوڵاتیش لەناوخۆى سووریا ماڵ و حاڵییان جێهێشتووە و چوار ملیۆن سووریایان بەجێهێشستووە.
سەرچاوەكان