کونسوڵی وڵاتان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە

 کونسوڵی وڵاتان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری وڵاتان داوا دەکەن کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان چارەسەر بکرێت و ئەمرۆش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە.

بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە(15/11/2015) بەشێک لە نوێنەری وڵاتان لە باشووری کوردستان سەردانی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیان کرد و لەسەر پرسی کێشەنێوخۆیەکانی باشووری کوردستان کۆبوونەوە.

مەلا مەروان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕاگەیاند: نوێنەری ئەو وڵاتانە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێمەیان کردو لە بارەی پرسەکانی باشووری کوردستانیش هاوڕا بووین.

مەلا مەروان ئاشکراشی دەکات، نوێنەری وڵاتان هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزیەکانی باشووری کوردستانیان بۆ ئەوە گێڕایەوە کە حزبەکانی باشووری کوردستان کەمتر گفتوگۆیان کردوە و داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکەن کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاشکراشی دەکات، هەر ئەمرۆ نوێنەری وڵاتان لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی باشووری کوردستان کۆبوونەتەوە.






باسنيوز
Top