تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش 50 کەسی دەستگیرکردووە
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی تورکیا، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2015 دا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌كیان له سووریا و ناوخۆیی له توركیا ئه‌نجامداوه و، تێیدا 50 چه‌كداریان كوشتووە و 285 ئه‌ندام و لایه‌نگری داعشیشیان ده‌ستگیركردووە و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆریشیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووە.
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا ئاشكرایكرد "له دوو مانگی رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 16 ئامانجی داعشیان پێكاوه، كه بریتیبوون له 4 باره‌گا، 10 بیری نه‌وت، 1 بنكه‌ی چه‌كی دژه ئاسمانی، 1 كۆگای چه‌ك و جبه‌خانه".
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان له 11 شاری جیاوازی توركیادا ئۆپه‌راسیۆنی گرتن و به‌سه‌ردادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و چه‌كداران و لایه‌نگرانی داعش ئه‌نجامداوه، 285 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
رووداو