ئەمریكا: دوو هەزار هێزی سەربازیی ئێرانی لە سووریان

ئەمریكا: دوو هەزار هێزی سەربازیی ئێرانی لە سووریان
ژەنەراڵ “ژوزف دانفوورد” سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا رایگەیاندووە كە ئێران لە وڵاتی سووریا دوو هەزار و لە عێراقیش یەك هەزار هێزی سەربازیی هەیە.

لە بەرانبەردا “حوسێن سەلامی” جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە نوێتیرن لێدوانیكدا ئاشكرای كردووە كە ئێران لە سووریا بە چوار شێوازی “تاكتیكی، تەكنیكی، ستراتیژی و كردرای” ئامادەیە.

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەبارەی هێرش و پێكدادانی قورسی نێوان سوپای سووریا و دژبەرانی حكوومەتی بەشار ئەسەد لە شاری حەلەب و هەندێ‌ ناوچەی دیكە چەند راپۆرتێك بڵاو كراونەتەوە كە تێیدا بە چڕی سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەشدار بووە و نزیكەی 20 كەسیشیان لێكوژراوە.

ئێران هەنادرنی هێزە سەرازییەكانی بۆ سووریا و عێراق وەك پارێزەریی گڵكی “حەزرەتی زەینەب” و ناوەندە پیرۆزە ئایینییەكانی كەربەلا و نەجەف و راوێژكار لەقەڵەم دەدات كە ئەو ناوەندانە لەبارنبەر هێرشەكانی داعشدا بپارێزن.

هەناردن و زیاتركردنی هێزە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا لە كاتێك دان كە بڕیارە بەیانی لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بۆ باس و گفتۆگۆی لەبارەی داهاتووی سووریا بەڕێوە بچێت.









باسنيوز
Top