فەرماندەیەکى ئەمەریکا مەترسیەکانى ڕووسیا لەسەر ناتۆ ئاشکرا دەکات
گەورە ئەفسەرانى ئەمەریکا لە جموجۆڵەکانى هێزە سەربازییەکانى ڕووسیا زۆر نیگەرانن و دەڵێن کە ئەگەر جەنگێکى فراوان ڕوویدا ڕووسیا دەتوانێت تۆڕى ئینتەرنێت لە سەرتاسەرى جیهان پەک بخات و کەشتییە ژێرئاوییەکانى ڕووسیا بەردەوام خۆیان لە کێبڵە ژێرئاوییەکانى تۆڕى ئینتەرنێت نزیک دەکەنەوە.
بێن هۆدج فەرماندەى باڵاى هێزە سەبازییەکانى ئەمەریکا لە ئەوروپا دەڵێت "کە ڕووسیا لەجاران زیاتر ئامادەیە بۆ ئۆپراسیۆنى کتوپڕ و لە شەڕى چەواشەدا زۆر بە توانایە".
هەروەها باس لە بەرەنگاربوونەوەى هێزە زەبەلاحەکان بە شێوازى ئاسان و هێزى کەمتر دەکات.
وتیشى "لە ڕێى بەکارهێنانى ڕۆکێتى دژە فڕۆکە و دژە کەشتیی زۆر پێشکەوتوو، ئەمەش مەترسییە بۆ هێزەکانى ناتۆ، چونکە ڕێیان لێدەگرێت بگەنە دەریاى ڕۆژهەڵات و دەریاى ڕەش".
بەشداریکردنى ڕووسیا لەجەنگى سووریا و بۆردومانى داعش لەناوچەکەدا، مەترسى لاى ئەمەریکا و ئەوروپا دروستکردووە، تاڕادەیەک پاشەکشەى بە ئەمەریکا و هاوپەیمانان کردووە.
باسنيوز