لە تاران دژی رۆحانی و سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دروشم درا

لە تاران دژی رۆحانی و سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دروشم درا
هەندێ‌ لە ماڵپەڕە ناخۆییەكانی ئێران بڵاویان كردەوە كەلە رێوڕەسمی تازیەباریی لە حوسەینەیی “ئیمام خومەنیی” كە بە بەشداریی خامنەیی لە تاران بەڕێوە چووە، دروشمی توند لەدژی حەسەن رۆحانی و سەرۆكی پەرەلمانی ئێران گوتراوەتەوە.

ماڵپەڕی “ئینتخاب” كە سەر بە باڵی بناژۆخواز و لەلایەن “موحسن رەزایی”ییەوە بەڕێوە دەچێت، نووسیویە: كەلە رێوڕەسمی تازیەباریی عاشوورادا كاتێك حەسەن رۆحانی سەركۆمار و عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئامادەبوون، بەشێك لە ئامادەبووان لەدژیان دروشمیان داوە و ناوەرۆكی دروشمەكانیش پەوەندییان بە رێككەوتنی ناوكیی ئێرانەوە هەبووە.

بەشێك لە دروشمەكان بریتی بوون لە: “ئەمان نامەی بەرجام، هەوڵی بێ‌ سەرەنجام، مەرگ بۆ خۆفرۆش و خائیین و..”
ماڵپەڕی ئینتخاب ئاشكرای كردووە كە ئەو كەسانەی كە دروشمیان داوە، سەر بە باڵی توندڕەون و سەر بە “لایەنگرانی رەوتی توندڕەو” وەسفی كردوون.

بەشێك لە بناژۆخوازانی ئێرانی وەك “بەرەی پایەداری” كە لەلایەن “محەمەدتەقی میسباح یەزدی” ئاخوندی توندڕەوەوە بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ بەشێك لە كارەكانی حكوومەتی رۆحانی و بەتایبەتی بە توندی دژایەتیی رێككەوتنی ناوكیی ئێران دەكەن.
















باسنيوز
Top