واشنتۆن چوار كه‌شتى جه‌نگیى پێشكه‌وتوو به سعوودییه ده‌فرۆشێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن پێشنیارى فرۆشتنى ئه‌و چوار كه‌شتییه جه‌نگییه‌ى خستوه‌ته به‌رده‌م لێژنه‌ى مامه‌ڵه‌كانى بیانى كۆنگرێسى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌رانى به‌شداربووى كۆنگرێس؛ یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و پێشنیاره ره‌تبكه‌نه‌وه؛ به‌ڵام پێناچێت كۆنگرێس ئه‌و پێشنیاره ره‌تبكاته‌وه.
له لایه‌كى تر جگه له جه‌نگى پێشكه‌وتوو؛ بڕیار وایه ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و جبه‌خانه و ماده‌ى ته‌قێنه‌ر ره‌وانه‌ى سعوودییه بكات و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارى راهێنایش پێشكه‌شى ئه‌و وڵاته بكات.
شایه‌نى باسه ئه‌مه یه‌كه‌م مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه سه‌باره‌ت به كه‌شتى جه‌نگى پێشكه‌وتوو.
له لایه‌كى تر سعوودییه خوازیاره كه ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك موشه‌كى پێشكه‌وتووى پێبفرۆشێت.