ئەڵمانیا: كێشە و ململانێی نێوان سعوودیە و ئێران قووڵە

ئەڵمانیا: كێشە و ململانێی نێوان سعوودیە و ئێران قووڵە
“فرانك شتاین مایر” وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی هەوڵەكانی وڵاتەكەی بۆ كۆتاییی هێنان بە كێشە نێوان ئێران و سعوودیە لەبارەی پرسی سووریا كرد و ئاشكرای كردووە كێشە نێوان هەردوولا زۆر قووڵە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پاش دیدارەكەی لە تاران و دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سەردانی سعوودیای كرد و رۆژی دووشەممە پاش دیداری لەگەڵ “مەلەك سولەیمان” پاشی ئەو وڵاتە گوتی: “بێ‌ متمانەیەكی زۆر لە نێوان ئێران و سعوودە زاڵە و دۆخی ئێستە زۆر دژوارە كە بكرێت هەوڵ بۆ رەواندنەوەی ئەو كێشە و ململانێیەی نێوانیان بدرێت.”

شتاین مایر راشگەیاندووە سەڕەای بوونی كێشە و ئاڵۆزی، بەڵام مەلەك سولەیمان بەڵینیی داوە كە بەتەمای دۆزینەوەی رێگەچارەیەكە بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سووریا.

ئەڵمانیا بەتەمایە ئێران و سعوودیە بهێنێتە سەر میزی گفتوگۆ هەتا پرسی ئاشتیی سووریا بێتە ئاراوە و بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی تاران و ریازی كردووە.

لە حاڵێكدا كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی ناوخۆیی سووریا پاڵپشتیی حكوومەتی بەشار ئەسەد دەكات، بەڵام لە بەرانبەردا سعوودیە پاڵپتشیی دژبەرانی سووریا دەكات كە خوازیارانی رووخانی بەشار ئەسەدن.

پەوەندییەكانی نێوان سعوودیە و ئێران كە خۆیان وەك دوو دەسەڵاتداری ناوچەكە لەقەڵەم دەدەن، ماوەیەكی زۆری گرژی و ئاڵۆزیی تێكەوتووە و ئەمەش لەژێر كاریگەریی ململانێ‌ و ناكۆكیی سیاسی و مەزهەبی دایە.

لە حاڵێكدا كە ئەڵمانیا هەوڵەكانی بۆ لێك نزیك كردنەوەی دوو وڵات خستووەتە گەڕ، كەچی دوێنێ‌ “عادل ئەلجەبیر” وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لكۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسی لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەكەی حكوومەتی ئێرانی بە داگیركەر ناودێر كرد و رایگەیاندووە بەشێك لە سووریای داگیر كردووە و داوای كردووە ئێران كردووە كۆتایی بە داگركردن و دەستێوەردانەكانی لە سووریا، عێراق و یەمەن بێنێت.

لە بەرانبەردا ئێرانیش بە شێوەیەكی توند هێرش دەكەن سەر سعوودیە و هەڕەشەی تۆڵەی لێدەكەنەوە و لەم بارەوە ئەندامێكی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسیەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران قسەكانی وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە “دژە ئێرانی” لە قەڵەم دەدات.

“سەید حوسێن نەقەوی جوسێنی” لە دیمانەیەك لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم گوتی: “رژێمی داعشی سعوودیە بەهۆی كوشتنی خەڵكی یەمەن، جینایەتی جەنگییان خولقاندووە و بۆی نییە بیر لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران بكاتەوە.”

هاوكات راشیگەیاندووە: “دەبێ‌ سعوودیە چاوەڕوانی زەربەی گورچكبڕ بێت كە لەلایەن سووریا و ئێرانەوە دەكرێنە سەری و تۆڵەی دەسترێژییەكانی لێدەكەینەوە.”











باسنيوز
Top