لیبراڵەکانی کەنەدا یەکەم بوون
جەستین ترودۆ، سەرکردایەتی لیبراڵەکانی کرد لەو هەڵبژاردنەدا و توانی ١٨٩ کورسی لە کۆی ٣٣٨ کورسی بەدەست بهێنێت.
جەستین ترودۆ، کە کوڕی پیتەر ترودیۆی سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدایە و سەرکردایەتی پارتەکەی کردووە لە هەڵبژاردندا، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا و لەلایەن پارتەکەیەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردراوە.
ستیڤان هارپەر، سەرۆکوەزیرانی ئێستای کەنەدا کە سەرکردایەتی پارتی کۆنسێرڤاتیڤی کرد ، دوای بردنەوەی ١٠٢ کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و دوای پیرۆزباییکردن لە لیبراڵەکان، دانی بەشکستی پارتەکەیدا نا و، کۆنسێرڤاتیڤەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە هاپەر دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی وەک سەرۆکوەزیران دەست لە سەرکردایەتی پارتەکەشی دەکشێنێتەوە.
رووداو