سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى ئیسرائیلی كرد

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى ئیسرائیلی كرد
دوای ده‌ستبه‌كار بوونی وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی نوێی سوپای ئه‌مریكا، جۆزێف دانفۆرد یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل ئه‌نجام دا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهۆ كۆبوویه‌وه‌.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئۆفیسی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ قودس ئه‌نجام دراوه‌ و هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ستراتیژی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا كردووه‌ و تاوتوێی ئه‌و كێشانه‌یان كردووه‌ كه‌ رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌.

هاوكات باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ له‌ باشووری ئیسرائیل مانۆڕێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێكراوه‌.

راشگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل غادی ئه‌یزه‌نكۆت به‌شدار بووه‌ .
Top