لە توركیا 50 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران

لە توركیا  50 گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی ئیستەنبوڵ هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکرد، کە گوماندەکرێ هەوڵی چوونە نێو رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بدەن.

بەپێی هەواڵێکی ئەنادۆڵ، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەی پێندیکتی ئیستانبوڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر 17 شوێن و نزیکەی 50 کەسیان دەستگیرکرد، کە ”بە نیازبوون روو لە ناوچەکانی شەڕ لە سوریا و عێراق بکەن“.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دەستگیرکراوانە هەموویان هەڵگری رەگەزنامەی بیانی بوون و دوای پشکنینی پزیشکی، رەوانەی ئاسایشی ئیستەنبوڵ کران.










باسنیوز
Top