جۆن ئاڵن سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات

جۆن  ئاڵن سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات
جۆن ئالن نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌رادنێكى یه‌ك هه‌فته‌یی به‌ره‌و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به‌ هاوپه‌یمانانیان له‌ كه‌ندا و بكه‌وێت و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌ دژی داعش.

به‌ پێى سه‌رچاوه‌كان رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌ بڕیاره‌ جۆن ئالن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ره‌و وڵاتانی كه‌نداو گه‌شت بكات و، گه‌شته‌كه‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منیی و سیاسیی وڵاتانى كه‌نداو باس له‌ شه‌ڕى دژى داعش و هه‌ماهه‌نگى و پێشكه‌وتنه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی و چه‌ند بابه‌تێكی ناوچه‌یى ده‌كه‌ن.
Top