کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە سعودیە ئاشکرابوو
رۆژی شەممە 21 ی تشرینی یەكەمی 2015، لە راگەیێندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوە كرد، یاسر محەممەد شەفیق کە خەڵكی سووریایە، لەگەڵ لیدی جۆی کە ژنێکی فیلیپینییە، جلوبەرگی تایبەت بە خۆتەقاندنەوە و پشتێنەی بۆمبڕێژكراویان لەو خانووە دروستكردوون.
بەپێی راگەیێندراوەكە، ئەو دوو کەسە ماڵەکەو سەرجەم ئامێرەکانیان بە بۆمبی چێندراو ئامادەکردبوون، بۆئەوەی لەئەگەری دەستگیرکردنیان خۆیان بتەقێننەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە بۆسەیەکدا هەردووکیان دەستگیرکردوون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لیستێکی ئامادەکردووە بۆ ئەو کەلوپەلانەی لەنێو ماڵەکەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها ئەو دوو کەسە خانووێکی دیکەشیان بەکارهێناوە بۆ داڵدەدانی ئەو کەسانەی لە یاسا هەڵهاتوون.
رووداو