بەحرەین باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد

بەحرەین باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد
حکوومەتی بەحرەین لە رۆژانی رابردوودا سەرەڕای ئەوەی کە باڵیۆزی خۆی لە تاران کشاندووەتەوە، باڵیۆزی ئێرانیشی لە وڵاتەکەی دەرکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هەوڵە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاورباری بەحرەین ئەنجام دراوە.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە کە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی 72 کاتژمێردا مۆڵەتی پێدراوە وڵاتی بەحرەین بەجێ بهێڵێ و ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بێت لە وڵاتەکەمان دەریدەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پشێوی و ئاژاوەی ساز کردووە و بە بەردەوامی سەرقاڵی کاری تیرۆریستی لە ناوچەکە و بە تایبەت لە بەحرەین دایە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆیی وڵاتی بەحرەین بڵاوی کردووەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەست بەسەر ئەنبارێکی دروستکردنی تەقەمەنیدا بگرن کە سەر بە سوپای قودسی ئێران بووە.

لە ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەیندا هاتووە، ئەو کارگەیەی دروستکردنی تەقەمەنی لە باشووری مەنامە دۆزراوەتەوە و ئە کەلوپەلانەی کە تێیدا بوون دروستکراوی وڵاتی ئێران بوونە.














باسنيوز

بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە باسیان لەوە کردووە کە سوپای قودسی ئێران دەستی راستەوخۆی لە دروست کردنی بۆمب و تەقەمنیدا لەو کارگەیەدا هەبووە.
Top