ئێران و ھاوپەیمانانی ئەسەد ئامادەكاری بۆ ئۆپەراسیۆنێك لە سووریا دەكەن
رۆیتەرز ئاشكراشی كردووە ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ئاسمانەوە و لەلایەن فڕۆكەكانی رووسیا پشتیوانیان لێدەكرێ.
دوو سەرچاوە كە ناویان ئاشكرا نەكراوە و بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنەكە بەمەبەستی كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو شوێنانە دەبێت كە لەژێر كۆنترۆڵی بەشار ئەسەددا نەماون.
ئەو سەرچاوانە ئاشكراشیان كردووە ھاوپەیمانییەكی سەربازی لە نێوان رووسیا و ھێزەكانی ئەسەددا ھەیە، ھاوكات ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانیش لە ھەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو بەشە لە خاكی سووریا دان كە لە باكووری رۆژئاوا كەوتە دەست ھێزە دژبەرەكانی ئەسەد.
ئەو ھەواڵە لە كاتێك دایە كەلە رۆژانی رابردوودا ئەمەریكا و رووسیا لەسەر پرسی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داعش لە سووریا نەگەیشتبوونە رێككەوتن و ئەمڕۆ سەرچاوە جیاوازەكان ھەواڵی ھێرشی فڕۆكەكانی رووسیایان بڵاو كردەوە كە خەڵكی مەدەنیان كردووەتە ئامانج.
باسنيوز