ناتۆ داوا له رووسیا ده‌كات بۆ دووباره به‌رقه‌راركردنه‌وه‌ی ئاسایش له سووریا رۆڵی بنیاتنه‌ر بگێڕێت
ستۆڵتنبێرگ كه‌به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئاسۆشیه‌یتد پرێس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له پلانه‌كه‌ی رووسیا ده‌كه‌ن كه ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه له سووریا.
ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی كرده‌وه كه پشتیوانیكردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رۆڵی بنیاتنه‌ری نابێت له چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا له سووریا.
پێشتریش سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له گوته‌یه‌كیدا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد بوو هاوكاری رژێمی ئه‌سه‌د بكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه كرد بوو كه هاریكاری نه‌كردنی حكوومه‌تی سووریا و سوپاكه‌ی كه راسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.