ئێران له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر دوورخرایه‌وه
ئه‌وه‌ی له‌م كۆنگره‌یه‌دا سه‌رنج ڕاكێش بوو، ئه‌وه‌بوو ئه‌مریكا ڕێگای نه‌دا به‌وه‌ی ئێران به‌شداری كۆنگره‌كه بكات. له‌كاتێكدا سه‌رۆك و به‌رسانی 100 ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان كرد.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند:” ئه‌مریكا تاكو ئێستاش ئێران وه‌ك یه‌كێك له‌وڵاتانی داڵده‌ده‌ری تیرۆر ده‌پۆلێنێت، له‌به‌رئه‌وه بانگهێشتی ئێران نه‌كرا بۆ به‌شداری كردن له‌كۆنگره‌ی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا”.
هه‌روه‌ها ئۆباما گوتی: ” شكست پێهێنانی داعش ئه‌ركێكی ئاسان نیه، به‌ڵكو كارێكی درێژخایه‌نه، سه‌ركه‌وتن وشكستی تێدا ده‌بێت، شه‌ڕه‌كه ته‌نها له‌دژی ڕێكخراوێك نیه، به‌ڵكو له‌دژی ئایدۆلۆژیایه‌كه”.
له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئایدۆلۆژیه‌شه‌وه، گوتی: ” ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و زانا موسوڵمانانه‌ی كه به‌ئازایانه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه‌و، به‌رهه‌ڵستی لێكدانه‌وه ئاوه‌ژووكارانه‌كانی داعش بۆ ئیسلام ده‌كه‌ن”.
باس‌نیوز