پەرلەمانی ڕوسیا ڕازی بوو بە ئۆپراسیۆنی دەرەکی سوپای وڵاتەکەی

پەرلەمانی ڕوسیا ڕازی بوو بە ئۆپراسیۆنی دەرەکی سوپای وڵاتەکەی
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلول، پەرلەمانی ڕوسیا پڕۆژە یاسایی ئۆپراسیۆنی دەرەکی سوپای وڵاتەکەی پەسەند کرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێرگی ئیڤانوف، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاندووە: لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا بڕیارە پڕۆژەی ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بەرەو سوریا تاوتوێ بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی سەربازگەیەک لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی لە سوریا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس داواکەی بەشار ئەسەد بۆ ناردنی هاوکاری سەربازی و فڕۆکەی جەنگی بۆ وڵاتەکەی لەلایەن ڤیلادیمێر پۆتینەوە پەسەند کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەم چەند هەفتەیەیی کۆتایدا هاوکاری ڕوسیا بۆ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بە ئاشکرا بەدیار کەوتووە.

پێشتریش ڤیلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا لە ٧٠ هەمین کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند، کار نەکردن لەگەڵ بەشار ئەسەد هەڵەیەکی گەورەیە.




سەرچاوەكان
Top