سەرکۆماری پۆڵۆنیا: دەبێ جیهان گرنگی بە چارەنووسی ئێزدییەکان بدات
لە وتارەکەیدا باسی گرنگترین کێشەکانی ئێستەی جیهانی کرد و بەتایبەت تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاماژەی بەوە دا “ناتوانین چارەنووسی سەختی ئێزیدییەکان و کریستیانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یاد بکەین.”
بە ناوی وڵاتی پۆڵۆنیاوە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ لە پێناوی پاراستنی کەمینە ئایینییەکان هەنگاوی بەكردەوە هەڵبگرن.
سەرۆكی پۆڵۆنیا كە کەمێك دوای سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما وتارەکەی پێشكەش كرد، لە کۆڕبەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆری دەنگ دایەوە.
باسنيوز