به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له پۆسته‌كه‌یدا ئاشكرا ده‌كات
ده‌یڤد كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (CBS)ی ته‌له‌فزیۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌مریكادا هاوڕایه له‌باره‌ی دروستكردنی قۆناغێكی گواستنه‌وه له سوریادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه نابێت دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و قۆناغه به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆك بمێنێته‌وه.
كامیرۆن وتی، ناكرێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا بته‌وێت به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا سه‌ربكه‌ویت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندییكردنی كه‌سه‌كان له سوریادا به‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌وه خودی به‌شار ئه‌سه‌ده.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه له‌ئێستادا كێشه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ریه‌كه له ئێران و روسیا نایانه‌وێت بیر له سوریا بكه‌نه‌وه به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د، وتیشی، پێویسته ئه‌و دوو وڵاته رازی بكرێن كه سوریای به‌بێ ئه‌سه‌د و به سه‌رۆكێكی نوێ هیچ زیانێك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نادات له‌و وڵاته‌دا.
خه‌ندان