وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران و گرووپى (5+1) كۆبوونه‌وه
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ؛ فێدریگا مۆگێرینى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى شه‌ش وڵاتى زلهێز له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون.
خاتوو مۆگیرینى دواى كۆبوونه‌وه‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به جێبه‌جێ كردنى هه‌موو ده‌قى رێككه‌وتننامه‌كه پابه‌ندن و له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به‌ته‌واوه‌تى له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ى قه‌یرانى سوریاش گفتوگۆ ئاڵوگۆڕ كرا.