توركیا: نابێت لە چارەسەركردنی قەیرانی سوریا ئەسەد هیچ رۆڵێكی هەبێت

توركیا: نابێت لە چارەسەركردنی قەیرانی سوریا ئەسەد هیچ رۆڵێكی هەبێت
سەرۆكی وەزیرانی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی دژی هەر چارەسەرێكی قەیرانی سوریا دەبێت ئەگەر بێتو بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا رۆرڵی لەو چارەسەردا هەبێت.


رۆژنامەی حوریەتی توركیا رایگەیاند، داواد ئۆغلۆ كە لەئیستادا بۆ ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆركە، دوێنێ یەكشەممە ئاشكرای كرد، توركیا بە هەموو چارەسەرێك رازییە كە سوورییەكان خۆیان ئەو چارەسەرە دابنێن، بەڵام نابێت بەشار ئەسەد بەشێك بێت لەو چارەسەرە.

ئۆغلۆ وتیشی، مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات لەماوەی ئینتیقالی، بەماوەی ئینتیقالی دانانرێت، بەم پێیە رەوشەكە هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە و ئەوەی پێشتر بۆی دەچووین گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.

هەفتەی رابردوو سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان بەرۆژنامەكانی توركیای راگەیاند، دەكرێت ماوەی ئینتیقالی بەبێ ئەسەد و بە ئەسەدەوە رووبدات، بەڵام كەس نازانێت داهاتووی سوریا بە بەشار ئەسەدەوە چۆن دەبێت، ناكرێت كەسێك قەبول بكرێت كە بەرپرسە لە كوژرانی 300 تاكو 350 هەزار كەس، ئەو دكتاتۆرە.
لای خۆیەوە دوێنێ سەرۆكی وەزیرانی بەریتانیا دەیڤید كامیرۆن بەسكای نیوزی راگەیاند، دەكرێت ئەسەد بەشێك بێت لەحكومەتی گواستنەوە بەڵام نابێت بەشێك بێت لە داهاتووی سوریا بۆ ماوەیەكی درێژخایەن.

Top