کۆبوونه‌وه‌ی داودئۆغڵو و روحانی

کۆبوونه‌وه‌ی داودئۆغڵو و روحانی
لەكۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو و سەركۆماری ئێران حەسەن روحانی دا، باسی ئەوە كرا ئەگەرچی جارجار لەبارەی كێشەكانی ناوچەكەوە بۆچوونی جیاواز بوونی هەیە بەڵام بڕیار لەسەر ئەوە درا كە گفتوگۆكان درێژەیان هەبێت.

لەچوارچێوەی كۆبوونەوە دووقۆڵییەكانی داودئۆغڵودا كە بەمەبەستی بەشداریكردن لە 70هەمین كۆبوونەوەكانی دەستەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆركە، لەگەڵ رۆحانیدا كۆبوویەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەكانی نێو سەرۆكایەتی وەزیرانەوە دەستكەوتووە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بابەتەكانی نێوان هەردوو وڵات و بابەتەكانی پەیوەست بە ناوچەكە كراوە. لە كۆبوونەوەكەدا لایەنی ئێرانی سوپاسی هەڵوێست و پشتیوانی توركیایان لەبارەی رێككەوتننامە ناوەكییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 كردووە و باسی ئەوەشكراوە كە لەئەنجامی ئەو رێككەوتننامەیەدا وەبەرهێنان و پەیوەندییەكانی ئابووری لەنێوان هەردوولادا زیاتر گەشە دەكەن و قووڵ دەبنەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا هەروەها تاوتوێی بارودۆخی عێراق و سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعش كراوە و ئەگەرچی جارجار لەبارەی كێشەكانی ناوچەكەوە بۆچوونی جیاواز بوونی هەیە بەڵام بڕیار لەسەر ئەوە درا كە گفتوگۆكان درێژەیان هەبێت.

سەرۆكوەزیرانی توركیا باسی لەو ناڕەحەتییانە كرد كە بەهۆی ئەو بانگەشانەوە لەلایان درووستبووە كە لەمیدیاكانی ئێراندا سەبارەت بە توركیا بڵاوكراوەتەوە.







































AA
Top