لۆران فابیۆس: ناكرێت ئه‌سه‌د رۆڵی هه‌بێت له گۆرانكاری سیاسی ئاینده‌ی سوریا
هه‌ندێ به‌رپرسی وڵاتانی رۆژئاوا له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا باسیان له‌وه ده‌كرد كه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ری سیاسی سوریا .
فابیۆس له وته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه لادانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌سه‌د مه‌رجێكی تازه نییه بۆ كۆتایی هاتن به‌و قه‌یرانه ، پێویستیشه ئه‌سه‌د هیچ رۆڵی له ئاینده‌ی سوریا نه‌بێت چونكه ئه‌و به‌رپرسه له كوژرانی 80 له سه‌دای ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته كوژراون .
فابیۆس روونیكرده‌وه كه ئێمه له گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ستیڤان دیمستۆراین بۆ گۆرانكاری سیاسی له سوریا ، به‌ڵام پێویسته هه‌وڵه‌كان چر ِبكه‌ینه‌وه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ئێران و روسیا و سعودییه تاوتۆی ده‌كه‌ین .