مه‌ككه.. ئاگر له ئوتۆتێلێكی حاجیان كه‌وته‌وه
به‌رگری مه‌ده‌نی سعودیه، 1082 حاجی وڵاتێكی ئاسیایی له‌و ئوتێله هێنایه ده‌ره‌وه كه ئاگر له ژوورێكی نهۆمی هه‌شته‌می، كه‌وته‌وه.
عه‌قید عه‌بدوڵڵا حارسی وته‌بێژی فه‌رمی به‌رگری مه‌ده‌نی له مه‌ككه رایگه‌یاند:"سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پرۆسه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی هه‌واڵی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی له یه‌كێك له ئوتێلی حاجیاندا پێگه‌یشت، بۆیه ده‌ستبه‌جێ 6 تیمی ئاماده‌ی بۆ شوێنی رووداوه‌كه ره‌وانه كرد".
وتیشی: "تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی توانیان ته‌واوی حاجیان له ئوتێله‌كه بهێننه ده‌ره‌وه و ئه‌و دوو حاجییه‌ش رزگار بكه‌ن كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه، برینداربوون".