ئۆباما: بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆچبه‌ران پێویسته قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێت
له‌كۆشكی سپی، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشوازی له شا فیلیپی شه‌شه‌م، پادشای ئیسپانیا كرد‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌دریدو واشنتۆن‌و په‌ره‌پێدانی پرسه ئابوریی‌و سیاسیه‌كانی نێوانیان تاوتوێ كرد.
ئۆباما رایگه‌یاند: بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆچ، پێویسته هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له سه‌لامه‌تیی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری پرسی كۆچ ببنه‌وه، پێویسته ڕووبه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كه ببنه‌وه، كه به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی سوریایه.
ئیداره‌ی ئۆباما‌و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، رژێمی سوریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌سه‌د، به ناشه‌رعیی ده‌ده‌نه قه‌ڵم‌و پێیانوایه: بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، پێویسته ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا، ئێران‌و ڕوسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تریش، پشتگیرییه‌كی به‌هێزی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
روداو