له‌ میسر به‌هۆی شه‌پۆلى گه‌رما 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ میسر به‌هۆی شه‌پۆلى گه‌رما 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌ میسر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ حه‌فتا و شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ . هاوكات نزیكه‌ى هه‌شت سه‌د كه‌سى دیكه‌ش ره‌وانه‌ى نه‌خشخانه‌ كراون و ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ و ژینگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ى میسریش رایگه‌یاندووه‌، به‌رزى پله‌ى گه‌رماى شێداری میسر تاكو سێ رۆژی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌زربووونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بیست و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌مه‌ش ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ رۆژى شه‌ممه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ حه‌فتا و شه‌ش كه‌س و نزیكه‌ی هه‌شتسه‌دى دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن . سه‌رچاوه‌كانیش رایانگه‌یاندبوو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن بوون .

لاى خۆشیه‌وه‌ ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ و ژینگه‌ی میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شه‌پۆلی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی شێداری میسر تاوه‌كو سێ رۆژی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
Top