فەرماندەی سوپای پاسداران: دۆخی کولتووری و ئەخلاقیی ئێران لە لێواری هەڵدیر دایە

فەرماندەی سوپای پاسداران: دۆخی کولتووری و ئەخلاقیی ئێران لە لێواری هەڵدیر دایە
فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە شاری مەشهەد قسەی کردووە گوتوویەتی: “دۆخی فەرهەنگی و ئەخلاقیی کۆمەڵگەی ئێران تێکچووە و بە تەواوەتی جێگای نیگەرانییە و لە لێواری هەڵدێر دایە.”

“محەمەدعەلی جەعفەری” باسی لەوە کردووە لە حاڵی حازردا گەورەترین هەڕەشەیەک کە لەسەر ئێرانە مەسەلەی فەرهەنگی و ئەخلاقییە و نەیاران لە هەوڵی ئەوەدان کە خەڵکی بەلاڕێدا ببەن.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئاشکراشی کردووە، هەتا ئەم ماوەیەش ئێمە وامان بیر دەکردەوە کە تەنیا دەبێ لە بواری سەربازی و ئەمنیەتیدا خۆمان بەهێز بکەین، کەچی ئێستا دوژمنەکان لە رێگەیەکی دیکەوە لە هەوڵی ئەوەدان زەربەمان لێ بدەن.

محەمەدعەلی جەعفەری نەیشاردووەتەوە کە لە حاڵی حازردا دۆخی ئەخلاقی و فەرهەنگیی کۆمەڵگەی ئێران بەتەواوەتی تێکچووە و بەشیک لە گەنجەکانیش ” بەلاڕێدا” براون.

ئەو بەرپرسە لە قسەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە، نەیارانی کۆماری ئیسلامی هەتا ڕادەیەک لەو کارانەیاندا سەرکەوتوو بوون و لە هەمان کاتیشدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێ ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە توندترین شێوە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو پرسە بکەن و نەهێڵێن لەوەی کە هەیە زیاتر تەشەنە بستێنێت.










باسنيوز
Top