داوا لە پەیەدە دەكرێت پرۆسەی سەربازی ناچاری رابگرێت

داوا لە پەیەدە دەكرێت پرۆسەی سەربازی ناچاری رابگرێت

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ژمارەیەک نوێنەری پارتەکان و گەنجان و لاوانی رۆژئاوای کوردستان، لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو بەشەی کوردستان، لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکرات PYD ەوە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە پەیەدە کرد، پرۆسەی سەربازی ناچاری لە رۆژئاوای کوردستان رابگرێت، بۆئەوەی چیدی گەنج و لاوی ئەو بەشەی کوردستان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا کۆچ نەکەن و ئاوارە نەبن.
Top