له سلۆپى و شرنا‌خ به هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك و هێرشێك 5 پۆلیس و سه‌ربازێك كوژران
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى توركیا رایانگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مرۆ ته‌قیینه‌وه‌یه‌ك له شارى سلۆبى له باكوورى كوردستان روویدا و به هۆیه‌وه پێنج پۆلیسى توركیا كوژران و یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو.
هاوكات سوپاى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ هێزه‌كانى په‌كه‌كه له هه‌رێمى شه‌رناخ له باكوورى كوردستان ته‌قه‌یان له هێلێكۆپته‌رێكى سه‌ربازى كردووه و له ئاكامدا سه‌ربازێكى سوپاى توركیا كوژرا و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوون.