میسر ناوبژیی قەتەر لەگەڵ ئیخوانەکان رەتدەکاتەوە

میسر ناوبژیی قەتەر لەگەڵ ئیخوانەکان رەتدەکاتەوە
میسر بە فەرمیی ناوبژیی قەتەری رەتکردەوە و پێیوایە گوتەکانی وەزیری دەرەوەی میسر لەمبارەیەوە، ”دەستتێوەردانێکی قبووڵ نەکراوە لە کاروباری نێوخۆی میسردا“.

ئەحمەد ئەبو زێد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر، رایگەیاند، کە میسر هەموو شێوە دەستتێوەردانێک لە کاروباری نێوخۆیدا رەتدەکاتەوە و لێدوانەکەی خالید عەتییەی بە ”قبووڵ نەکراو“ دانا.

ئەحمەد ئەبو زێد ئاماژەی بەوەکردووە، کە بە رای گەلانی میسر، ئیخوان رێکخراوێکی تیرۆریستییە و ”ناکرێ دانوستاندن لەگەڵ تیرۆریستان بکرێت“.

پێشتر راگەیاندنە عەرەبییەکان بڵاویانکردبووەوە، کە خالید عەتییە، وەزیری دەرەوەی قەتەر رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە ناوبژیی لە نێوان حکوومەتی میسر و ئیخوان موسلیمینی میسردا بکات، بە مەبەستی ئارامیی وڵاتەکە.












باسنيوز
Top